قۆناغه‌کانی به‌ئه‌ندام بوون
قۆناغی یه‌که‌م: ئه‌نجام‌دانی تاقیکاریگه‌لی دایک له‌ مانگی نویه‌می دووگیانی
 به‌ مه‌به‌ستی دڵنیابوون له‌ ته‌ندروستی دایک به‌ پێی ئێستانداردی NETCORD تاقیکاریگه‌لی خواره‌وه‌ ئه‌بێ پێش له‌ به‌ستنی گرێبه‌ست ئه‌نجام بدرێ.
HBSAb   RPR
 HCVAb  HBSAg
HIVI/II
HBCAb
CMVIgG CMVIgM
----  HTLV  I/II 
قۆناغی دووه‌م: درانی پاره‌ له‌ پاش په‌سه‌ند بوونی تاقیکاریه‌کان له‌ لایه‌ن به‌شی وه‌رگرتن
له‌پاش بینینی ولآمی تاقیکاریه‌کان و په‌سه‌ند کردنیان له‌لایه‌نی به‌شی وه‌رگرتن (Recption)، پاره‌ی کۆکردن و ڕچاندنی نموونه‌ ئه‌ڕژێته‌ ناو یه‌کێ له‌ حیسابه‌ بانکیه‌کانی خواره‌وه
قۆناغی سێیه‌م: به‌ستنی گرێبه‌ست و وه‌رگرتنی کیتی خوێنگرتن
به‌ڵگه‌ی پێویست بۆ به‌ستنی گرێبه‌ست بریتیه‌ له‌:
  پسووله‌ی درانی پاره‌ و دوو کۆپی له‌وه‌
  • کۆپی پێناسه‌ی ژن و مێرد (لاپه‌ڕه‌ی یه‌که‌م و دووه‌م)
  • کۆپی کارتی نه‌ته‌وه‌یی باوک و دایک
  • ولآمی تاقیکاریه‌کانی دایک
له‌پاش به‌ستنی گرێبه‌ست که‌ له‌ لایه‌ن باوکه‌وه‌ ئه‌نجام ئه‌درێ، کیتی خوێنگیری پێ ئه‌درێ و رێنوێنی پێویست له‌ لایه‌ن به‌شی وه‌رگرتن سه‌باره‌ت به‌ چۆنیه‌تی هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ کارناسی خوێنگیری و ئاماده‌سازی کیت، ئاراسته‌ ئه‌کرێ. بۆ بینینی ئه‌و شتانه‌ی که‌ ئه‌بێ به هۆی پێشگیری له‌ به‌ستنی گرێبه‌ست، لێره‌ کلیک بکه‌ن.
قۆناغی چواره‌م: کۆکردنی نموونه‌
مێکانیزمی کۆکردنی خوێنی ناوکه په تک به‌ شێوه‌ی ته‌واو ئێستریل، به‌ بێ‌ئێش و به‌ بێ‌ده‌سوه‌ردان له‌ کاری زایینی دایک ئه‌نجام ئه‌بێ. خوێنگیری ئه‌کرێ به‌ شێوه‌ی ناو مناڵدان یان ده‌ره‌وه‌ی مناڵدان ئه‌نجام ببێ. له‌ هه‌ردوو شێوه‌دا هیچ زیانێ به‌ دایک یان کۆرپه‌ ناگات. بارستایی خوێنی کۆکراوه‌ ئه‌کرێ له‌نێوان 60 تا 200 سی‌سی بێ که‌ ئه‌م کاره‌ که‌متر له‌ 5 خوله‌ک ئه‌خایێنێ.
قۆناغی پێنجه‌م: گواستنه‌وه‌ی نموونه‌ بۆ بانکی خوێنی به‌نی ناوک
له‌پاش کۆکردنی خوێنی ناوکه په تک، کیسه‌ی خوێن به‌ پێی رێنوێنی ئاراسته‌ کراو ئه‌خرێته‌ ناو فلاسک و لای زۆریی له‌ ماوه‌ی 24 کاتژمێر و به‌ پاراستنی گه‌رمای نزیک به‌ 4 تا 15 پله‌ی سانتیگراد ئه‌گوازرێته‌وه‌ بۆ بانکی خوێنی ناوکه په تک روویان.
قۆناغی شه‌شه‌م: هه‌ڵسه‌نگاندنی خانه‌یی و ڕچاندنی نموونه‌
نموونه‌ی وه‌رگیردراو سه‌ره‌تا ئه‌بێ له‌ ڕوانگه‌ی بارستایی و ژماره‌ی خانه‌وه‌ هه‌ڵئه‌سه‌نگێندرێ، ئه‌گه‌ر بارستائیه‌که‌ لانی که‌م 50 سی‌سی و ژماره‌ی خانه‌کانی لانی که‌م 600 میلیۆن بێ، ئه‌ڕواته‌ ناو تاقیگای هه‌ڵسه‌نگاندنی خانه‌یی. ئه‌گه‌ر وانه‌بێ، به‌ بنه‌ماڵه‌ ڕائه‌گه‌یێندرێ و گرێبه‌ست هه‌ڵئه‌وه‌شێندرێته‌وه‌ و به‌ پێی گرێبه‌ست، پاره‌که‌ ئه‌درێته‌وه‌.
له‌ سه‌ر نموونه‌گه‌لێ که‌ که‌مترین مه‌رجه‌کانی ئێستانداردیان هه‌یه‌ تاقیکاریگه‌لی میکرۆبی و ویروسی و HLA و تاقیکردنی کۆلۆنی و فلۆسیتۆمێتری ئه‌نجام ئه‌بێت و له‌ کۆتائیدا له‌ گه‌رمای 196- پله‌ی سانتیگراد له‌ تانکگه‌لی تایبه‌تدا ئه‌ڕچێندرێ و بۆ ماوه‌ی دوور و درێژ هه‌ڵئه‌گیردرێ. نموونه‌ی ڕچێندراو ته‌نیا یه‌ک جار بۆ په‌یوه‌ندکردن به‌ که‌ڵک دێ.
قۆناغی حه‌وته‌م: ده‌رکرتنی کارتی فریز (ڕچاندن)
به‌ پێی ئێستانداردی NET CPRD دایک شه‌ش مانگ له‌ پاش زائین، ئه‌بێ تاقیکاریگه‌لی مانگی نۆیه‌م دووپات بکاته‌وه‌. که‌وایه‌ ده‌رکردنی کارتی فریز به‌سراوه‌ به‌ وه‌رگرتنی ولآمی تاقیکاریه‌کانی شه‌ش مانگ له‌ دوای زائینی دایک، له‌گه‌ڵ کۆپی پێناسه‌ی کۆرپه‌ و ژماره‌ی گرێبه‌سته‌که‌. که‌ له‌ پاش تێپه‌ڕاندنی ئه‌م قۆناغه‌، نموونه‌ له‌ تانکی قه‌ره‌نتینه‌، ئه‌گوازرێته‌وه‌ بۆ تانکی دایمی.
قۆناغی هه‌شته‌م: نوێ کردنه‌وه‌ی سالآنه‌ی گرێبه‌ست
بنه‌ماڵه‌ له‌ پاش ته‌واوبوونی کاتی گرێبه‌ست له‌ ساڵی یه‌که‌مدا ئه‌توانن گرێبه‌ستی خۆیان له‌گه‌ڵ بانکی خوێنی ناوکه په تک به‌ دانی پاره‌ی سالآنه‌ بۆ نو تر نوێ بکه‌نه‌وه‌. ئاشکرایه‌ ئه‌گه‌ر شارژی سالآنه‌ نه‌درێ به‌ کۆمپانی، کۆمپانی هیچ به‌رپرسایه‌تیه‌کی سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵگردن و چاوه‌دێری نموونه‌که‌ نابێ.
 
سه‌رنج:  له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ ساغی و ته‌ندروستی نموونه‌کان پێش له‌ ڕچاندن و هه‌ڵگرتن، گرینگه‌، له‌سه‌ر هه‌ر نموونه‌یه‌ک تاقیکاریگه‌لی خواره‌وه‌ ئه‌نجام ئه‌درێ:
 
  • تاقیکاریگه‌لی کۆنترۆڵی پیساییه‌ ویروسیه‌کان (سێرۆلۆژی): بریتی له‌ CMV IgG/IgM و HBS Ab/ Ag, HIV I/II, HTLV I/II , Anti HBC, HBC به‌ شێوه‌ی PCR
  • تاقیکاریگه‌لی میکرۆبی: بریتی له‌ تێست‌گه‌لی هه‌واژین و بێ‌هه‌واژین
  • دیاری کردنی ژماره‌ی خانه‌کان و رێژه‌ی خانه‌ زیندوه‌کان له‌ناو نموونه‌که‌ دیاری کردنی رێژه‌ و ژماره‌ی خانه‌ بنه‌ڕه‌تیه‌کانی (CD34CD+45-) له‌ هه‌ر نموونه‌، به‌ فلۆسیۆمێتری.
  • هه‌ڵسه‌نگاندنی کارکردی خانه‌ بنه‌ڕه‌تیه‌کانی خوێنی به‌نی ناوک به‌ شێوه‌ی کۆلۆنۆمێتری دیاری کردنی HLA له‌ سه‌ر داواکاریی باوک و دایکی هه‌ر نموونه‌.