بانکي خوثني بةني ناوک لة ئثران

توێژینه‌وه‌ و پاره‌ خه‌رج کردنگه‌لی په‌رده‌داری جیهانی له‌ بواری خانه‌ بنه‌ڕه‌تیه‌کان و خێرایی به‌رچاو له‌ پێشکه‌وتنی ده‌رمان کردنی نه‌خۆشیه‌ لاعه‌لاجه‌کان له‌ لایێکه‌وه‌ و پێشکه‌وتنگه‌لی ئێران له‌ بواری به‌ده‌سهێنانی ته‌کنۆلۆژیای خانه‌ بنه‌ڕه‌تیه‌کان و به‌کارهێنانیان له‌ پزشکی‌دا له‌ لایێکی تره‌وه‌، پێویستیی دامه‌زراندنی دامه‌زراوه‌یه‌کی یه‌کگرتووی بۆ به‌ڕێوه‌بردن و کارامه‌کردنی به‌کارهێنانی خانه‌ بنه‌ڕه‌تیه‌کان، زۆرتر هه‌ست ئه‌کرا.

هه‌ر به‌م مه‌به‌سته‌ کۆمپانی روویان له‌ ساڵی 1383وه‌ به‌ هیممه‌تی توێژێنه‌رانی توێژینگای روویانی جیهادی دانشگاهی و به‌ هاوکاریی کۆمپانی گه‌شه‌ی پیشه‌سازیی زانستگه‌لی بیۆلۆژیکی (لیدکۆ) به‌ ئامانجی دابین کردنی خانه‌ بنه‌ڕه‌تیه‌کان بۆ کاره‌ ده‌رمانیه‌کان دامه‌زرا. که‌ ئێستا بانکی خوێنی ناوکه په تک ئه‌م کۆمپانیه‌، خزمه‌تگوزاریگه‌لی: کۆکردنه‌وه‌، جیاکردنه‌وه‌ و پاشه‌که‌وت کردنی خانه‌ بنه‌ڕه‌تیه‌کانی خوێنی ناوکه په تک کۆرپه‌کان به‌ ڕه‌زامه‌ندی دایک و باوکه‌وه‌ پێشکه‌ش ده‌کا. بانکی خوێنی نواکه په تک روویان وه‌کوو یه‌که‌مین و ته‌نیا ناوه‌ندی جیاکردنه‌وه‌ و پاشه‌که‌وت کردنی خانه‌ بنه‌ڕه‌تیه‌کان له‌ ئێرانا، له‌سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌دایه‌ که‌ پێشکه‌وتنی خزمه‌ت و گه‌شه‌ی فه‌رهه‌نگی به‌کارهێنانی خانه‌ بنه‌ڕه‌تیه‌کان له‌ ولآت و باشتربوونی چۆنیه‌تی خزمه‌تگوزاریه‌کان به‌ مه‌به‌ستی باشتربوونی ته‌ندروستی هاوولآتیان و خه‌ڵکی ناوچه‌ جگه‌ له‌ سێبه‌ری هاوکاریی گشتی و ئه‌رکی یه‌کگرتووی رێکخراوه‌، ناکرێ و به‌م بۆنه‌وه‌ به‌ڕاستی خۆمان به‌ڵێن‌دار به‌ ره‌وتی پێشڕه‌وتی رێکخراوه‌ بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی خزمه‌تگوزاریه‌کان، به‌ به‌هره‌گرتن له‌ پێشکه‌وتووترین که‌ره‌سته‌ و ئامرازی پسپۆڕ یی بۆ جیاکردنه‌وه‌، رچاندن و هه‌ڵگرتنی خانه‌ بنه‌ڕه‌تیه‌کانی خوێنی به‌نی ناوکی کۆرپه‌کان له‌ چوارچێوه‌ی ئێستانداردگه‌لی جیهانی ئه‌زانێ و ئاماده‌ی پێشکه‌ش کردنی خزمه‌تگوزاری به‌ هاوولآتیانی خۆشه‌ویست و خه‌ڵکی ناوچه‌که‌یه‌.

 

به‌شداران:

  • توێژینگای روویان جیهادی دانشگاهی 51%
  • کۆمپانی گه‌شه‌ی پیشه‌سازیی زانسته‌ بیۆلۆژیه‌کان (لیدکۆ) 49%

به‌رپرس:

  • دوکتۆر مورته‌زا زه‌رابی

ئه‌ندامانی لێژنه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی:

  • دوکتۆر حه‌مید گورابی (سه‌رۆکی لێژنه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی)
  • ئه‌ندازیار کامیار عه‌تایی (جێگری سه‌رۆکی لێژنه‌ی به‌رپرسایه‌تی)
  • دوکتۆر ئه‌حمه‌د وسوق (ئه‌ندامی لێژنه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی)

به‌رپرسی ته‌کنیکی:

  • دوکتۆر سه‌عید ئابرۆن

به‌رپرسی کۆمیته‌ی کۆنترۆڵی چۆنیه‌تی:

  • دوکتۆر تاهیره‌ زه‌ندیه‌