توێژینه‌وه و پاره خه‌رج کردنگهلی په‌رده‌داری جیهانی له بواری خانه بنه‌ڕه‌تیه‌کان و خێرایی به‌رچاو له پێشکه‌وتنی ده‌رمان کردنی نه‌خۆشیه لاعهلاجهکان له لایێکه‌وه و پێشکه‌وتنگه‌لی ئێران له بواری به‌ده‌سهێنانی ته‌کنۆلۆژیای خانه بنه‌ڕه‌تیه‌کان و به‌کارهێنانیان له پزشکیدا له لایێکی تره‌وه، پێویستیی دامه‌زراندنی دامه‌زراوه‌یه‌کی یه‌کگرتووی بۆ به‌ڕێوه‌بردن و کارامه‌کردنی به‌کارهێنانی خانه بنه‌ڕه‌تیه‌کان، زۆرتر هه‌ست ئه‌کرا.
هه‌ر به‌م مه‌به‌سته کۆمپانی روویان له ساڵی 1383وه به هیممه‌تی توێژێنه‌رانی توێژینگای روویانی جیهادی دانشگاهی و به هاوکاریی کۆمپانی گه‌شه‌ی پیشه‌سازیی زانستگه‌لی بیۆلۆژیکی (لیدکۆ) به ئامانجی دابین کردنی خانه بنه‌ڕه‌تیه‌کان بۆ کاره ده‌رمانیه‌کان دامه‌زرا. که ئێستا بانکی خوێنی ناوکه په تک ئه‌م کۆمپانیه، خزمه‌تگوزاریگه‌لی: کۆکردنه‌وه، جیاکردنه‌وه و پاشه‌که‌وت کردنی خانه بنه‌ڕه‌تیه‌کانی خوێنی ناوکه په تک کۆرپه‌کان به ڕه‌زامه‌ندی دایک و باوکه‌وه پێشکه‌ش ده‌کا. بانکی خوێنی نواکه په تک روویان وه‌کوو یه‌که‌مین و ته‌نیا ناوه‌ندی جیاکردنه‌وه و پاشه‌که‌وت کردنی خانه بنه‌ڕه‌تیه‌کان له ئێرانا، له‌سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌دایه که پێشکه‌وتنی خزمه‌ت و گه‌شه‌ی فه‌رهه‌نگی به‌کارهێنانی خانه بنه‌ڕه‌تیه‌کان له ولآت و باشتربوونی چۆنیه‌تی خزمه‌تگوزاریه‌کان به مه‌به‌ستی باشتربوونی ته‌ندروستی هاوولآتیان و خه‌ڵکی ناوچه جگه له سێبه‌ری هاوکاریی گشتی و ئه‌رکی یه‌کگرتووی رێکخراوه، ناکرێ و به‌م بۆنه‌وه به‌ڕاستی خۆمان به‌ڵێندار به ره‌وتی پێشڕه‌وتی رێکخراوه بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی خزمه‌تگوزاریه‌کان، به به‌هره‌گرتن له پێشکه‌وتووترین که‌ره‌سته و ئامرازی پسپۆڕ یی بۆ جیاکردنه‌وه، رچاندن و هه‌ڵگرتنی خانه بنه‌ڕه‌تیه‌کانی خوێنی به‌نی ناو‌کی کۆرپه‌کان له چوارچێوه‌ی ئێستانداردگهلی جیهانی ئه‌زانێ و ئاماده‌ی پێشکه‌ش کردنی خزمه‌تگوزاری به هاوولآتیانی خۆشه‌ویست و خه‌ڵکی ناوچه‌که‌یه.
به‌شداران:
- توێژینگای روویان جیهادی دانشگاهی 51%
- کۆمپانی گه‌شه‌ی پیشه‌سازیی زانسته بیۆلۆژیهکان (لیدکۆ) 49%
به‌رپرس:
ئه‌ندامانی لێژنه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی:
- دوکتۆر حه‌مید گورابی (سه‌رۆکی لێژنه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی)
- ئه‌ندازیار کامیار عه‌تایی (جێگری سه‌رۆکی لێژنه‌ی به‌رپرسایه‌تی)
- دوکتۆر ئه‌حمه‌د وسوق (ئه‌ندامی لێژنه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی)
به‌رپرسی ته‌کنیکی:
به‌رپرسی کۆمیته‌ی کۆنترۆڵی چۆنیه‌تی: